الثلاثاء، 29 يناير 2019

وردوخاشی پەرتەوازە-ی موحسین ئەلڕەملی/ هەولێر


عن رواية (الفتيت المبعثر) بالكوردية
وردوخاشی پەرتەوازە-ی موحسین ئەلڕەملی
ئارام كۆشكی - سلێمانی
لە نوێترین کاری وەرگێڕانیدا ڕەنجدەر جەبار، رۆمانی وردوخاشی پەرتەوازە-ی موحسین ئەلڕەملی دەکاتە کوردی و ناوەندی ڕەهەند لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوی دەکاتەوە
ئەم ڕۆمانە چیرۆکی خێزانێک دەگێڕێتەوە لە کۆمەڵێک کەسایەتی جۆراوجۆر پێکهاتوون وەک نموونەیەکی بچووکراوەی پێکهاتە ئیتنی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق. باوکێکی نیشتیمانپەروەر تا ئەندازەی پەرستنی نیشتیمان لەگەڵ دایکێکی خۆڕاگر و قوربانیدەر. کوڕە گەورەکەیان، کە بەلەدایکبوونی مژدەی سەلامەتی و پیاوەتی باوکی بە خەڵکی ئاوایی ڕاگەیاند دەبێتە کەسایەتییەکی وێنەکێش و دەستڕەنگین. ئەم کوڕە هونەرەکەی و دەست ڕەنگینیەکەی دەخاتە خزمەت هاوگوندییەکانی و کەسوکارەکەیەوە. هەرچەندە ئەم کوڕە وێنەی هەموو شتێک و هەموو کەسێکی ئاواییەکەی دەکێشێت بە جۆرێک حەوت سەد جار وێنەی خوشکە شەنگەکەی دەکێشێت، کە دواهەمینیان شەوی پێش لەسێدارەدانی بوو، بەڵام نەیتوانی وێنەی تەنها دوو کەس بکێشێت، مەحمودی برای و سەرۆک. مەحمود لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی تێدا بەدی نەدەکرد شایەنی وێنەکێشان بێت، سەرۆک لەبەر ئەوەی هێندە ڕقی لێبوو نەیدەتوانی وێنەی بکێشێت. چیرۆکی ئەم نیگارکێشە، نموونەیەکە بۆ نیگارکێشێکی ڕاستەقینە کە ڕاستگۆیی و حەقبێژی ئاوێتەی هونەرەکەی دەکات، هەر ڕۆمانەکەدا خوێنەر بەر چەندین چیرۆکی دیکە.. 
پێشتر دوو رۆمانی هەمان نووسەر بە کوردی بڵاوکراونەتەوە کە یەکەمیان "خۆشیەویستی دێڵەگورگ و کتێب"، کە شێرزاد هەینی کردوویەتی بە کوردی، هاوکات ڕۆمانی "باخچەکانی سەرۆک"یش، کە ڕەنجدەر جەبار وەریگێڕاوە.
-----------------------------------------------------------------
*هەولێر، کانونی دووەم 29, 2019

ليست هناك تعليقات: