حوار بالكردية في صحيفة: کوردستانی نوێ
دیدار
د. محسن ئه‌لڕه‌ملی:
من له‌و نووسه‌رانه‌م،
كه بۆ ئه‌وانی دی ده‌نووسم
سازدانی: شاخەوان سدیق
2-1
نووسه‌ری ناسراوی عیراقی و خاوه‌نی رۆمانه‌كانی (دێڵه‌گورگی
خۆشه‌ویستی و كتێب، وردوخاش
و په‌رته‌وازه، باخچه‌كانی سه‌رۆك، خورمای
سه‌ر په‌نجه‌كان) د. محسن ئه‌لڕه‌ملی: ئه‌م جاره‌و
له‌م دیداره‌دا ده‌دوێنین، ئه‌و
ئه‌زموونی نووسینی خۆی و تێڕوانینی له‌مه‌ڕ چه‌ند پرسێكی ئه‌ده‌بی و چۆنێتی ئاشنابوونی به ئه‌ده‌بی كوردی، به‌وردی ده‌خاته‌ڕوو.
شاخه‌وان سدیق: هه‌موو مرۆڤێك له سه‌ره‌تای
منداڵییه‌وه حه‌ز و خولیایه‌كی
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا
ببێت به شتێك، هه‌ڵبژاردن و كاركردنی ئێستات وه‌ك نووسه‌ر، حه‌ز و خولیای منداڵییه، یاخود دواتر هۆكارێكی تایبه‌ت
به‌ره‌و دنیای ئه‌ده‌بی بردیت؟
د. محسن ئه‌لڕه‌ملی:
نووسین ئاره‌زوویه‌كی منداڵیم بوو.
هۆكاره‌كه‌شی خۆشه‌ویستیم
بوو بۆ حه‌سه‌ن موتڵه‌گی برام. له هه‌موو شتێك‌دا شوێن پێی ئه‌وم هه‌ڵده‌گرت.
ده‌ستیكرد به وێنه‌كێشان، منیش ده‌ستم پێكرد. به‌ره‌و
شانۆ و پاشان به‌ره‌و نووسین ڕۆیشت، شوێن پێیم هه‌ڵگرت. هه‌ر
ئه‌ویش هانی ده‌دام. به‌جۆرێك بۆ نووسینی
هه‌ر ده‌قێك، یان خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر كتێبێك دیارییه‌كی پێده‌به‌خشیم.
ئه‌و یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین مامۆستای ژیانمه.
هه‌ربۆیه له سێداره‌دانی له ساڵی1990 دا
و له‌وكات و هه‌تا ئێستاش گه‌وره‌ترین
كاره‌ساته. كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانم و نووسینه‌كانم داناوه.
*مۆراكامی له دیدارێكیدا ده‌ڵێت: من له كاتی سه‌یركردنی یاری بهیسكتبۆڵدا له‌پڕ بیرۆكه‌یه‌كم بۆ هات و بڕیارمدا ده‌بێت بنووسم و ببم به نووسه‌ر. تۆ كه‌ی بڕیارتدا بنووسیت و بۆ نووسیت؟
-له‌و كاته‌وه‌ی فێری خوێندنه‌وه
و نووسین بووم و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ش
ده‌ستم به نووسین كرد. خۆشه‌ویستییه‌كی
سه‌یرم بۆ كتێب هه‌بوو. به‌جۆرێك لاسایی باوكم و براكانمم ده‌كرده‌وه كاتێك ده‌یانخوێنده‌وه.
كتێبێكم ده‌گرت
به ده‌سته‌وه و ده‌مكرده‌وه و ده‌نگ و وشه‌گه‌لی ناڕوونم گۆ ده‌كرد
و وا خۆمم ده‌رده‌خست ده‌خوێنمه‌وه. هه‌روه‌ها په‌راوێز و شوێنه سپییه‌كانی
كاغه‌زه‌كانم ره‌شده‌كرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی، كه بنووسم. پاش ئه‌وه‌ی فێری خوێندنه‌وه
و نووسین بووم، له كاتی پشوودا په‌ڕه سپییه ماوه‌كانی ده‌فته‌ری قوتابخانه‌م به‌كارده‌هێنا و چیرۆكی هاوشێوه‌ی ئه‌و چیرۆكی منداڵانه‌م لێ دروست ده‌كرد،
كه براكه‌م ده‌یكرده دیاری بۆم. پهڕهكانم ده‌بڕی و جارێكی دی هه‌موو چه‌ند دانه‌یه‌كم له شێوه‌ی كتێب رێك ده‌خسته‌وه و چیرۆكێكم تێیدا ده‌نووسی و وێنه‌م بۆ ده‌كێشا. دواتر
به پاكه‌تی كارتۆن كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆمم دروست كرد. چیرۆكه‌كانم
به‌شێوه‌ی خواستن ده‌دا به
منداڵانی دراوسێ و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش په‌ڕه سپییه ماوه‌كانی ده‌فته‌ری قوتابخانه‌یان پێده‌دام. ئیتر به‌م جۆره ده‌ستم پێكرد.
*ده‌وترێت «هه‌موو نووسه‌رێك له نووسیندا به‌شێك له رابردووی خۆی ده‌نووسێته‌وه». ده‌كرێت بزانین محسن ئه‌لره‌ملی تا چه‌ند له پشت نوسینهكانییهوهیه؟ تا
چه‌ند چیرۆكی خۆشه‌ویستییه غه‌مباره‌كانی خۆت ده‌نووسیته‌وه؟ خۆت له‌كوێی تێكستهكانتی؟
-زۆربه‌ی كاره‌كانی من به‌وه ناسراوه، كه له ئه‌زموونی كه‌سی خۆمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له هه‌ندێك له كاره‌كانم به‌ڕاشكاوی ناوی خۆمم هێناوه وه‌ك رۆمانی (دێڵه‌گورگی خۆشه‌ویستی
و كتێب). بۆیه من له هه‌موو كاره‌كانم به شێوه و به رێژه‌ی جیاواز
جیاواز بوونم هه‌یه، له نێویاندا چیرۆكی یه‌كه‌مین خۆشه‌ویستیم،
كه ئه‌و كچه‌ی خۆشم ده‌ویست
سه‌ره‌نجام له‌كاتی باینجان سووركردنه‌وه‌دا سووتا. ئاماژه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و رووداوه
و ئه‌و برینه له ژیانمدا. ته‌نانه‌ت هاوڕێیه‌كم سه‌رنجی راكێشام بۆ راڤه‌یه‌ك سه‌رسامی كردم. گوتی: كه‌سایه‌تی (عالیه) خۆشه‌ویستی چیرۆكخوانی رۆمانی (خورمای سه‌ر په‌نجه‌كان)، ئه‌و كاته‌ی به‌و دیمه‌نه جوانه
به‌هۆی نوقمبوون له رووباره‌كه
ده‌خنكێت، ئه‌وه ته‌نها به‌هۆی ئازاری مردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌مه
به‌سووتان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ئه‌م یاده‌وه‌رییه ئازارم ده‌دات له‌بری ئاگر هۆكاری مردنه‌كه‌یم كردووه به ئاو.
*زۆر باس له سیحری ئه‌ده‌ب بۆ مرۆڤ ده‌كرێت، زۆر جار به گه‌وره‌ترین داهێنانی مرۆڤ ناوده‌برێت. ئه‌م ئه‌فسونه گه‌وره‌ی ئه‌ده‌ب له كوێوه هاتووه؟ ئه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌ب به ژیانه‌وه چییه؟
-به‌و پێیه‌ی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی دهربڕئامێزه، له ژیانیدا هه‌ر شتێك ده‌كات، جۆرێكه له جۆره‌كانی
ده‌ربڕین، هه‌ر له جووڵه‌كانی و جلوبه‌رگ و شێوه‌ی بیناسازی و شه‌قام و موزیك و.. به‌ڵام به‌هێزترین ئامرازی
ده‌ربڕین لای ئه‌م بوونه‌وه‌ره
زمانه، ئه‌ده‌بیش ئاستێكی باڵایه له زمان، بۆیه شتێكی سه‌یر نییه كاتێك ئه‌ده‌ب
ره‌نگدانه‌وه و هاوڕێی مرۆڤ بێت، به‌و
پێیه‌ی باشترین ئامرازی دهربڕینیهتی. وه‌ك نووسه‌ری ئیسپانی بارۆخا ده‌ڵێت:
«ئه‌و گه‌لانه‌ی ئه‌ده‌بیان نه‌بێت گه‌لانێكی لاڵن». ئاخر
ئه‌ده‌ب وێنه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگایه و
مرۆڤ له ڕێگه‌یه‌وه
ته‌عبیر له هه‌موو شته تایبه‌ته‌كانی ده‌كات وه‌ك خه‌ون و خه‌مه‌كانی و… مرۆڤ له ڕێگه‌ی
ئه‌ده‌به‌وه باشتر خۆی و باشتر
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ناسێت و هه‌ر
له ڕێی ئه‌ده‌به‌وه تێگه‌یشتنی بۆ جیهان و
بۆ ژیان شێوه‌ی خۆی ده‌گرێت.
*به‌درێژایی مێژووی نوسین جگه له وه‌زیفه‌ی گێڕانه‌وه، چیرۆك و ڕۆمان، به‌پێی قۆناغه جیاوازه‌كان ئه‌ركی جۆراو جۆریشیان هه‌بووه. مه‌به‌ستمه بپرسم ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕۆمان پاش گێڕانه‌وه چییه؟ تا چه‌ند نووسه‌ر له ڕێگه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانییه‌وه، دیوی شاراوه‌ی واقیع ده‌گوازێته‌وه؟
-له ڕابردوو و له ئێستا و داهاتووشدا،
چیرۆك و حیكایه‌ت له هه‌موو بوارێكدا ئامرازێك بووه
و ده‌بێت بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی
ڕوانگه و ئامانج و ته‌نانه‌ت لایه‌نی زانستی. هه‌ر بۆیه له بواره‌كانی ئایین و مێژوو و په‌روه‌رده و سیاسه‌ت و زانست‌دا به‌كار هاتووه… ئه‌مڕۆ، كه رۆمان وه‌ك
هونه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ گه‌شه‌ی كردووه، هێشتا یه‌كێك له ئامانجه
سه‌ره‌كییه‌كانی پیشاندانی روانگه‌یه‌كی تایبه‌ته ده‌رباره‌ی جیهان و ده‌رباره‌ی ژیان.
ڕۆمان جیهانێكی ته‌واو
ده‌ئافرێنێت هاوشێوه‌ی یان
جیاواز له ژیانی واقیعی، كه تێیدا ده‌ژین،
به‌ڵام هاوكاریمان ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن
له‌م جیهانه‌مان و بینینی به‌شێوه‌یه‌كی
باشتر و قووڵتر. بێگومان له رۆمان‌دا كاره‌كته‌ره‌كان
گه‌وره‌ترین ئه‌رك له ئه‌ستۆ ده‌گرن،
چونكه ئه‌وان حاڵه‌تێك یان شێوه‌یه‌كی
مرۆڤن له بارودۆخێكی تایبه‌تدا.
*ئێستا زۆركه‌س پێی وایه سه‌رده‌می ڕۆمانی قه‌باره گه‌وره به‌سه‌ر چووه و باوی خوێنه‌ری رۆمانی گیرفانیه له دونیادا، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دایت؟ پێتان وایه سه‌رده‌می ڕۆمانی قه‌باره گه‌وره به‌سه‌ر چووه؟
-بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم. شته‌كان به به‌هاكانیان ده‌پێورێن نه‌ك به
قه‌باره‌یان. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕۆمانه‌وه هه‌بێت، ئه‌مه
هه‌ندێك له بڵاوگهكان و هه‌ندێك له خوێنه‌ره‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان گونجاوتره، كه تێیدا وه‌رگر كێشه‌ی كه‌می
كاتی هه‌یه به هۆی زۆری ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی هاتوونه‌ته ژیانییه‌وه و ئه‌و شتانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه
به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون. له كۆتاییدا پێم وایه ژماره‌ی پهڕهكان و قه‌باره‌ی كتێب پیوه‌ر نییه، به‌ڵكو كوالێتی كاره‌كه
خۆی پێوه‌ری سه‌ره‌كییه.
چه‌ندین جار ڕۆمانی درێژ و باش هه‌بووه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا هیواخواز بووین هه‌رگیز ته‌واو نه‌بێت، چه‌ند رۆمانی كورت
و خراپیش هه‌بووه پاش چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌ستمان
لێ هه‌ڵگرتووه.
*به‌بڕوای تۆ ده‌بێت نووسه‌ر بۆ خوێنه‌ر بنووسێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه نووسه‌ر نابێت بۆ خوێنه‌ر بنووسێت و ئه‌وه خوێنه‌ره ده‌بێت بۆ ئاستی نووسینی نووسه‌ر به‌رزبێته‌وه؟ تۆ تا چه‌ند له‌كاتی نووسیندا خوێنه‌رانت له بیره؟ بۆ خۆت ده‌نووسیت یان بۆ خوێنه‌ر؟
-من له‌و نووسه‌رانه‌م،
كه بۆ ئه‌وانی دی ده‌نووسم،
نه‌ك بۆ خۆم، له ڕووی لۆجیكییه‌وه پێویست ناكات
بۆ خۆم بنووسم،
چونكه هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانم، كه ده‌مه‌وێت بیڵێم و بیریان
لێ ده‌كه‌مه‌وه. ئیتر بۆچی خۆم ماندوو
بكه‌م و كاتی خۆم بكوژم و بۆ خۆمی بڵێمه‌وه. بۆ خۆم له خوێنهرهكانمهوه
به هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی كاره‌كانم وه‌رگێڕدراون لێیانه‌وه
زیاتر فێر بووم له‌وه‌ی له رهخنهگرهكانهوه
فێری بووم. خوێنه‌ر بۆچوونه‌كانی به‌ڕاشكاوی و
به‌ڕوونی و ساده‌یی ده‌خاته‌ڕوو. خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی ده‌قه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به
زمانێكی ساده‌ش بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌م به‌دڵه و ئه‌وه‌م به‌دڵ نییه.
من به‌جدی بیر له قسه و راو بۆچوونه‌كانیان
ده‌كه‌مه‌وه و هه‌ستی پێده‌كه‌م
و ده‌یبینم. هه‌موو كارێكی مرۆڤدۆستانه له
جه‌وهه‌ردا به‌شداریكردنه. مرۆڤایه‌تی
له بنه‌ڕه‌تدا به‌شداریكردنه
نه‌ك خودپه‌رستی.
*رێكخستن و
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه:
ره‌نجده‌ر جه‌بار
*کوردستانی نوێ: 29/08/2019
---------------------------------------------------------------
دیدار د. محسن ئه‌لڕه‌ملی:
من له‌و نووسه‌رانه‌م، كه بۆ ئه‌وانی دی ده‌نووسم
سازدانی: شاخەوان سدیق
2-2
نووسه‌ری ناسراوی عیراقی و خاوه‌نی رۆمانه‌كانی (دێڵه‌گورگی خۆشه‌ویستی و كتێب، وردوخاش و په‌رته‌وازه، باخچه‌كانی سه‌رۆك، خورمای سه‌ر په‌نجه‌كان) د. محسن ئه‌لڕه‌ملی): ئه‌م جاره‌و له‌م دیداره‌دا ده‌دوێنین، ئه‌و ئه‌زموونی نووسینی خۆی و تێڕوانینی له‌مه‌ڕ چه‌ند پرسێكی ئه‌ده‌بی و چۆنێتی ئاشنابوونی به ئه‌ده‌بی كوردی، به‌وردی ده‌خاته‌ڕوو.
*به‌درێژای مێژووی عیراق هه‌میشه سیاسییه‌كان گه‌لی كوردیان له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه ئازارداوهو هه‌وڵیانداوه وه‌ك دوژمن وێنای گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب بكه‌ن،
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ئه‌دیب و نووسه‌رانی عه‌ره‌ب به‌گشتی و عیراق به‌تایبه‌تی
كوردیان وه‌ك براو میلله‌تێكی زوڵملێكراو و نیشتمانهكهشیان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جوان و دڵڕفێن وێنا كردووه، ئه‌م جیاوازییه له كوێوه هاتووه، پێتان وایه ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌ت (رۆمان) ده‌توانێت چ رۆڵێك له سڕینه‌وه‌ی ئه‌و وێنه ناشیرینه‌ی. كه وێنای دوژمن له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌دا ده‌كات ببینێت.
-هه‌موو ئه‌و ڕژێمانه‌ی حوكمی عیراقیان كردووه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر كورد له‌لایه‌ن گه‌له‌وه
هه‌ڵنه‌بژێردراون، بۆیه نوێنه‌ری گه‌لیش نه‌بوون. هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ شێواندنی وێنه‌ی كورد شكستی هێنا و به‌كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنهكهیان ئه‌ویش كۆتایی پێهات. خودی خۆم چاوم به هیچ عیراقییه‌ك یان عه‌ره‌بێك نه‌كه‌وتووه رقی له كورد بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كوردم بینیووه رقیان له عه‌ره‌ب
بووه… هه‌ر بۆیه ده‌بێت گه‌لی كوردیش هۆشیار بێت له‌م بواره‌دا و جیاوازی بكات له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به هه‌مان چه‌شنی كورده‌كان تووشی داپڵۆسین و زوڵم بوون. هه‌ر كه‌سێك یان هه‌ر گه‌لێك له دڵیدا رق هه‌ڵبگرێت یان نه‌ژادپه‌رست بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دی، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی له ناخیدا زیاتر خه‌وشدار ده‌بێت. هه‌رگیز ده‌روون و عه‌قڵ و گه‌ل و شارستانێتی و نیشتمانه‌كان به رقلێبوونه‌وه بونیاد نانرێن، به‌ڵكو به له‌یه‌كگه‌یشتن و كرانه‌وه و تێگه‌یشتن و به‌خشنده‌یی و خۆشه‌ویستی دێنه‌دی. خودی خۆم كوردم خۆشده‌وێت و له دێیه‌ك له‌دایك بووم ده‌كه‌وێته ته‌نیشت خاكی كوردستانه‌وه. هه‌ركه چاوم
كردووه‌ته‌وه كوردم له ماڵه‌كه‌ماندا بینیووه، پێشتریش و ئێستاش په‌یوه‌ندی خێزانیمان له‌گه‌ڵ كورد و توركمان و ئێزیدی و مه‌سیحیدا هه‌بووه. كاتێك داعش گونده‌كه‌مانی داگیر كرد كه‌سوكارم په‌نایان
برده به‌ر ناسیاوه كورده‌كانمان. یه‌كه‌م مامۆستا‌م ئێزیدی بوو و كوڕه‌كه‌ی یه‌كه‌م هاوڕێم بوو و له قوتابخانه له‌سه‌ر یه‌ك ره‌حله
داده‌نیشتین. باوكم پیاوی ئایینی بوو و هاوڕێی ئه‌م مامۆستایه بوو، شه‌وان پێكه‌وه باسی هه‌موو شتێكیان ده‌كرد، له نێویاندا ئایینه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان. به‌رده‌وام
سه‌ردانی (شه‌نگال و هه‌ولێر و مه‌خموور و دهۆك و شه‌قڵاوه) و شوێنی دیكه‌مان ده‌كرد. یه‌كه‌م مامۆستای په‌روه‌رده‌ی هونه‌ریم مه‌سیحی بوو، یه‌كه‌م
مامۆستای وانه‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیم
كورد بوو.. به‌م جۆره زۆربه‌ی كاره‌كانم خاڵی نییه له كه‌سایه‌تی و شوێن و وشه و ئاماژه‌ی كوردی. جگه له‌وه‌ش شتێكی سروشتییه و به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر رۆشنبیر و داهێنه‌رێك و هه‌ر تاكێكی هۆشیار به‌رهه‌ڵستكار و ره‌خنه‌گر بێت له ده‌سه‌ڵات، بگره له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، ئه‌مه به‌شێكه له رۆڵی و له سروشتی. هه‌ڵوێستی هه‌ر رۆشنبیرێكی راسته‌قینه ده‌بێت ره‌خنه‌گر و ده‌رخه‌ری عه‌یبه و گه‌مه‌كانی
ڕژێمه سته‌مكاره‌كان بێت. هه‌میشه ده‌بێت رۆشنبیران له به‌ره‌ی گه‌لان بن نه‌ك له به‌ره‌ی
ده‌سه‌ڵات.
*پێتان وایه ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌ت رۆمان ده‌توانێت به‌م ئاراسته‌یه رۆڵ بگێڕێت؟ رۆڵی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌ت رۆمان چییه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و وێنه ناشیرین و ناجۆرانه‌ی كه ده‌كرێت هه‌ستی دوژمنایه‌تی له نێوان گه‌لاندا دروست بكات؟
-ئه‌ده‌ب به‌گشتی ده‌بێت مرۆڤ دۆستانه بێت، واته لایه‌نگری بۆ مرۆڤ كێشه‌كانی مرۆڤ هه‌بێت، به‌بێ ره‌چاوكردنی بنه‌چه و ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه و ره‌نگ و ئایینی ئه‌م مرۆڤه. ئه‌ده‌بی ئایدۆلۆجی، ئه‌وانه‌ی هانی قینه‌به‌رایه‌تی ده‌ده‌ن، به كۆتاییهاتنی ئه‌و قۆناغی قینهبهرایهتییه ئه‌ویش كۆتایی پێدێت، به‌ڵام ئه‌ده‌بی مرۆدۆستی راسته‌قینه له هه‌موو كات و شوێنێك و لای هه‌موو مرۆڤێك به‌ڕێز و كاریگه‌ر و جاویدان ده‌مێنێته‌وه.
*ئێوه له پێشتردا رۆمانه‌كانی (دێڵه‌گورگی خۆشه‌ویستی و كتێب) و (باخچه‌كانی سه‌رۆك) و (وردوخاشی په‌رته‌وازه) تان، وه‌رگێڕدراوه بۆ كوردی و پێشوازی باشی لێكراوه بۆ خوێندنه‌وه، ئێستاش رۆمانێكی دیكه‌تان (خورمای سه‌ر په‌نجه‌كان) كراوه‌ته
كوردی و ئێستا له كتێبخانهكاندایه، هه‌ستتان چۆنه كاره‌كانتان به‌كوردی ده‌خوێنرێنه‌وه و وه‌رده‌گێردرێن؟ ئه‌ی ئێوه خۆتان تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌ده‌بی كوردین و هیچ
به‌رهه‌مێكی نوسه‌رانی كوردتان خوێندووه‌ته‌وه؟
-وه‌رگێڕانی كاره‌كانم بۆ كوردی و ئه‌و پێشوازییه جوانه و ئه‌و نامانه‌ی له خوێنه‌ره كورده‌كانه‌وه پێمده‌گه‌ن به‌ڕاستی دڵخۆشم ده‌كه‌ن. هه‌ندێكجار زیاتر له وه‌رگێڕان بۆ زمانه‌كانی تر پێیان دڵخۆش ده‌بم. هه‌ر بۆیه هه‌تا ئێستا له به‌رامبه‌ر وه‌رگێڕانه كوردییه‌كان داوای مافی نووسه‌رم نه‌كردووه
و به‌وپه‌ڕی دهروونفراوانی و خۆشه‌ویستی و دڵگه‌رمییه‌وه پێی قایل بووم. ئه‌وه‌ش چونكه كورد برام و
هاوبهشمه له هه‌موو دۆسێ و بابه‌ت و بارودۆخی كاره‌كانمدا و له خوێنه‌ری زمانه‌كانی دیكه باشتر لێی تێده‌گات و هه‌ستی پێده‌كات. بیرمه یه‌كه‌م وه‌رگێڕانی ده‌قێكم بۆ زمانێكی تر، وه‌رگێڕان بوو بۆ كوردی، ئه‌وه‌ش كورته چیرۆكێكم بوو ئه‌و كاتانه‌ی له زانكۆ بووم. هه‌ر بۆیه چیژ و دڵخۆشی یه‌كه‌م وه‌رگێڕانم تامێكی كوردیانه‌ی هه‌بوو.
بێگومان هه‌ر له سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریمه‌وه ئه‌ده‌بی كوردیم خوێندووه‌ته‌وه و ده‌خوێنمه‌وه، له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕان یان نووسه‌ره كورده‌كان، كه به عه‌ره‌بی
ده‌نووسن. ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی و ورده‌كاری و وێنه شیعرییه جوانه‌كانی سه‌رسامم ده‌كه‌ن. هاوڕێی زۆر ئازیزم هه‌یه له ئه‌دیب و داهێنه‌رانی كورد. كاتێك منداڵ بووم كه‌مێك كوردیم ده‌زانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌م له عیراق بۆ ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ئێستا بیرم چۆته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌و بڕه له ئه‌ده‌بی كوردی كه وه‌رگێڕدراوه بۆ عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی دی زۆر كه‌متره له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی كوردی به‌درێژایی نه‌وه‌كانی پێشوو. پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر و به‌رده‌وام بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ نموونه له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی و ئه‌كادیمی
و مه‌ده‌نییه‌وه، كه ئه‌م رۆڵه بگێڕێت. ئه‌ده‌ب باشترین هۆكاره بۆ پیشاندانی وێنه و رۆشنبیری گه‌له‌كه‌ت. ئێمه گه‌لانی ئه‌مریكای لاتینمان له رێگه‌ی ئهدهبهكهیانهوه ناسی زیاتر له‌وه‌ی
له رێگه‌ی سیاسییه‌كانیان و جه‌نه‌ڕاڵ و ئابوورییانه‌وه ناسیمانن.
*هه‌میشه ده‌گوترێت «رۆمان هاواری ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه كه‌س ده‌نگیان
نابیستێت» ئێوه به‌نیاز نین رۆژێك له رۆژان چیرۆكی ئازار‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زڵوم، كه به ده‌ستی دڕه‌نده‌ترین دیكتاتۆر له عیراق به‌سه‌ریدا هات بكه‌نه ڕۆمان هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆمانی (باخچه‌كانی سه‌رۆك) دا كردووتانه، به‌و پێیه‌ی ئازاره‌كان و دیكتاتۆره‌كان هاوبه‌شن له‌م وڵاته‌دا له نێوان كورد و عه‌ره‌ب؟
-بێگومان رۆمان رۆڵی ئه‌و هاواره ده‌گێڕێت. هه‌روه‌ها وردتر و راستگۆتره له كتێبه مێژووییه‌كان له روانگه‌ی وێناكردنی ناخی مرۆڤ له قۆناغێكی دیاریكراودا، چونكه مێژوو تیشك ده‌خاته سه‌ر سیمای ده‌ره‌وه و پێكدادان و سه‌ركرده و ته‌لارسازی و ئابووری،
به‌ڵام ڕۆمان زۆر جار وه‌سفی هه‌سته‌كانی مرۆڤه ساده‌كان ده‌كات، خه‌مه‌كانی، خه‌ونه‌كانی،
یادگارییه‌كانی، ته‌نانه‌ت ورده‌كاری جلوبه‌رگ و خواردن و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی. ده‌رباره‌ی بابه‌تی كورده‌كان
له هه‌موو كاره‌كانمدا به رێژه و شێوه‌ی جیاواز ئاماده‌ییان هه‌یه.
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونیان به‌شێكه له ئه‌زموون و یادگاری و ژیانی تایبه‌تم.
من هه‌میشه كاره‌كانم له‌و ئه‌زموونانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه تێیدا ژیاوم و ناسیومه. دانی پێدا ده‌نێم (له رابردوودا) پرۆژه‌ی دوو ڕۆمانم هه‌بوو تایبه‌ت به كورده‌كان. له نێویاندا بابه‌تی (ئه‌نفال). هه‌ر له‌و كاته‌ی
له عیراق بووم زانیاریم له‌سه‌ر كۆكرده‌وه. حیكایهتگهلێكم ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تووشی ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رییه بوون، رۆمانی مه‌زنی لێ به‌رهه‌م ده‌هات، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕینی كات حیكایه‌ته‌كان له رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌وه هێنده بڵاو بوونه‌وه شتێكی نوێم بۆ نه‌مایه‌وه بتوانم كاری له‌سه‌ر بكه‌م. هه‌روه‌ها
پرۆژه‌ی رۆمانێكی مێژووییم هه‌بوو ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی
نه‌ناسراو، كه له نێو یه‌كه‌مین ئه‌و هێزانه‌ی موسوڵمانان بوون چوونه ئیسپانیا و ئه‌نده‌لوس. زانیارییه‌كم
ده‌رباره‌ی خوێنده‌وه رایچڵه‌كاندم، به‌ڵام له سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی تر زانیاری پێویستم ده‌ست نه‌كه‌وت… به‌هه‌رحاڵ، باشترین كه‌سێك ده‌رباره‌ی كورده‌كان بنووسێت سه‌باره‌ت به هه‌ر شتێك په‌یوه‌ست بێت به مه‌سه‌له‌كه‌یان و كلتوور و مێژوویان.. هه‌ر كورده‌كان خۆیانن.
د. محسن ئه‌لڕه‌ملی: نووسه‌ر و شاعیر و ئه‌كادیمی و وه‌رگێڕێكی عیراقییه. ساڵی 1967 له گوندی سدێره – قه‌زای شه‌رگات پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌دایك بووه. له ساڵی 1995 ه‌وه نیشته‌جێی ئیسپانیایه. بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌پله‌ی باڵا له فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب له زانكۆی مه‌درید به‌ده‌ست هێناوه. به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئیسپانی
ده‌نووسێت. له ساڵی1985 ه‌وه له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا وه‌ك نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ر كاری كردووه و ده‌یان بابه‌تی بڵاوكراوه‌ی له رۆژنامه عه‌ره‌بی و ئیسپانی و ئه‌مریكای لاتیندا
هه‌یه. چه‌ندین كاری ئه‌ده‌بی له نێوان عه‌ره‌بی و ئیسپانیدا وه‌رگێڕاوه. زیاتر له بیست كاری بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌ر له چیرۆك و شیعر و شانۆنامه و وه‌رگێڕان و ڕۆمان. ڕۆمانه‌كانی: «وردوخاشی په‌رته‌وازه» كه وه‌رگێڕانه ئینگلیزییه‌كه‌ی خه‌ڵاتی (ئێركنساس)ـی به‌ده‌ست هێناوه له ساڵی 2002 «خورمای سه‌ر په‌نجه‌كان» و «باخچه‌كانی
سه‌رۆك» هه‌ردووكیان به‌ربژێری لیستی درێژی خه‌ڵاتی بوكه‌ری عه‌ره‌بی بوون له ساڵه‌كانی 2010 و 2013 وه‌رگێڕانی ئینگلیزی «باخچه‌كانی سه‌رۆك» خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می نێوده‌وڵه‌تی 2016 و خه‌ڵاتی بانیپاڵ غوباش 2018ی به‌ده‌ست هێناوه.
رۆژنامه‌كانی دنیا بابه‌تیان ده‌رباره‌ی نووسیووه،
له نێویاندا گاردیان و فاینه‌نشاڵ تایمز و هیراڵد و زه‌ناشناڵ….. رۆژنامه‌ی گاردیان به «یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی عه‌ره‌بی» ناوی بردووه. پاشكۆی ڕۆشنبیری ڕۆژنامه‌ی (مۆندۆ)ـی ئیسپانی به «یه‌كێك له رۆماننووس و شانۆنووسه عیراقییه هاوچه‌رخه‌كان و یه‌كێك له دیارترین وه‌رگێڕه‌كانی ئه‌ده‌بی كلاسیكی ئیسپانی بۆ عه‌ره‌بی» ناوی بردووه.
*رێكخستن
و وه‌رگێڕانی له
عه‌ره‌بییه‌وه: ره‌نجده‌ر جه‌بار
*کوردستانی
نوێ: 05/09/2019
شاخەوان سدیق